Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ساڵح موسلیم ده‌ستپێكردووه‌

په‌یام ـ

وه‌زاره‌تی دادی توركیا رایگه‌یاند: ده‌ستیان به‌ هه‌وڵه‌كانیان كردووه‌، بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده‌، كه‌ له‌ چیك ده‌ستگیركراوه‌.

وه‌زاره‌تی دادی توركیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی هۆبه‌ی چواری دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئامانج لێی هێرشه‌كه‌ی‌ گوڤه‌نپاڕكی شاری ئه‌نقه‌ره‌یه‌ و ساڵح موسلیم به‌ هه‌وڵدان بۆ تێكدانی یه‌كڕیزی ده‌وڵه‌ت و یه‌كپارچه‌یی وڵات و كوشتنی مرۆڤ به‌ مه‌به‌ست تۆمه‌تبار كراوه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، 44 كه‌سی بۆ لیستی سوور-ی پۆلیسی ئینته‌رپوڵ ناردووه‌ كه‌، ساڵح موسلیم یه‌كێك بووه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ ناوه‌كه‌ی له‌ لیستی سووردا بووه‌و، حكومه‌تی توركیاش بڕی چوار ملیۆن لیره‌ی توركی ته‌رخانكردووه‌ وه‌كو خه‌ڵات بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی موسلیم ده‌ستگیر بكات.
ئاژانسی فراتنیوزی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌، جگه‌ له‌ پشتراستكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ساڵح موسلیم، ده‌ڵێت ناوبراو به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كونفرانسێك له‌ پایته‌ختی چیك بووه‌و، له‌سه‌ر داوای توركیا له‌لایه‌ن پۆلیسی چیكه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌.

وه‌زاره‌تی دادی توركیا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌ دوای ده‌ستگیركردنی ناوبراو له‌ چیك به‌پێی حوكمی په‌یماننامه‌ی ئه‌ورووپا بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانباران، داواكاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی موسلیم-یان بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ره‌وانه‌ كردووه‌.

778 جار خوێندراوەتەوە
25/02/2018

بابەتی زیاتر