لیۆنێل میسی به‌رده‌وامه له هه‌ژاندنی تۆری ئه‌و یانانه‌ی رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه و نێچیری ئه‌م جاره‌شی جیرۆنا بوو كه یاریزانه ئه‌رجه‌نتینیه‌كه‌ی كرده خاوه‌ن ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی دیكه.
به تۆماركردنی گۆڵ له جیرۆنا میسی توانی ژماره‌ی ئه‌و یانانه بۆ 36 یانه به‌رزبكاته‌وه له لالیگادا كه گۆڵی لێكردون به‌وه‌ش بوه یه‌كه‌م یاریزان كه بتوانێت ئه‌و كاره له لالیگادا ئه‌نجامبدات.
میسی بۆ گه‌یشتن به‌م ژماره‌یه توانی هه‌ردوو یاریزان رائول گۆنزالیسی یاریزانی پێشووی ریاڵ مه‌درید و هه‌روه‌ها ئارتیز ئادۆریزی یاریزانی ئه‌تله‌تیك بیلباو بكه‌وێت كه توانیبویان تۆری 35 یانه‌ی خوله‌كه له ماوه‌كانی پێشوودا بهه‌ژێنن.
806 جار خوێندراوەتەوە
25/02/2018