Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای تاوانی عیراق سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر 15 ژنی تورك دا سه‌پاند



دادگای تاوانی عیراق، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر 15 ژنی تورك دا سه‌پاند، به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی به‌ ڕێكخراوی داعشه‌وه‌..
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی ده‌ستگیركراون و سزا دراون، دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌. ئه‌و ژنانه‌ له‌به‌رده‌م دادگادا باسیان له‌ هۆكار و چۆنییه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ كردووه‌. 
عه‌بدولستار بریقدار، وته‌بێژی دادوه‌ریی عیراق له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌و ژنانه‌ جگه‌ له‌ دابینكردنی هاوكاری لۆجستی بۆ چه‌كدارانی داعش، هاوكات یارمه‌تی ئه‌و رێكخراوه‌یان داوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كان
له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا، هه‌زاران چه‌كداری بیانی په‌یوه‌ندیان به‌ رێكخراوی داعشه‌وه‌ كرد له‌ عیراق و سوریا، له‌گه‌ڵ شكستهێنانی ئه‌و رێكخراوه‌، به‌شێك له‌و چه‌كدارانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراقه‌وه‌ ده‌ستگیركران

202 جار خوێندراوەتەوە
26/02/2018

بابەتی زیاتر