Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ئاماده‌بوون‌و نه‌بوونی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان، چوارشه‌ممه‌ بودجه‌ی 2018 تێده‌په‌ڕێنرێت

په‌یام ـ

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایگه‌یاند: رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوون و نه‌بوونی فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كان بودجه‌ی 2018 له‌ په‌رله‌مان تێده‌په‌ڕێنرێت. 
جه‌بار عه‌بادی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی‌ "سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ گۆرانكاری یاخود زیادكردن له‌به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات له‌ بودجه‌ی ساڵی 2018 دا".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه‌ ڕۆژ چوارشه‌ممه‌ بودجه‌ی عێراق له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تێده‌په‌ڕێت، جا چ به‌ ئاماده‌بوونی كوردبێت یاخود ئاماده‌نه‌بوونیان بێت.
 
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ وته‌بێژی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند حكومه‌ت هیچ بڕگه‌یه‌كی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌موار نه‌كردۆته‌وه‌و به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمیش كه‌ له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ دیاریكراوه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری نه‌كراوه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌بێژی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌كاتێكدا دێت، كه‌ پێشتر ده‌نگۆی ئه‌و بڵاوكرابوه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی بڕی یه‌ك ملیار دۆلار بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی زیادكردووه‌.

621 جار خوێندراوەتەوە
27/02/2018

بابەتی زیاتر