Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ڕوسیا سیستمی بانكی ئیسلامیی ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

په‌یام ـ

له‌ ڕووسیا سیستمی بانكی ئیسلامیی ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و میدیایاكانی‌ ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێن بانكی ئیسلامی له‌ رووسیا داهاتوویه‌كی روونی هه‌یه‌.

سبیربانك، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ بانكه‌كانی رووسیا، پرۆژه‌یه‌كی ئه‌زموونی له‌و كۆمارانه‌ی رووسیا ده‌خاته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كه‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانیان موسڵمانن، به‌ گوێره‌ی پرۆژه‌كه‌ خزمه‌تگوزاری بانكیی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی ئیسلام پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان ده‌كات.

به‌هنام قوربان زادی راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئیداره‌ی سبیربانك، له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ یه‌كه‌م كۆڕبه‌ندی ئابووری ئیسلامی رووسیا، وتی پرۆژه‌یه‌كمان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی بانكی ئیسلامی بۆ هاووڵاتیان له‌ كۆماره‌كانی تاتارستان، چیچان جێبه‌جێبكه‌ین.

بانكی ئیسلامی له‌ رووسیا داهاتوویه‌كی روونی هه‌یه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی میدیای رووسیا ئاماژه‌ی پێداوه‌، به‌و پێیه‌ی موسڵمانان رێژه‌ی له‌ سه‌دا 20ی دانیشتوانی رووسیا پێكده‌هێنن كه‌ ژماره‌یان 29 ملیۆن كه‌سه‌

521 جار خوێندراوەتەوە
27/02/2018

بابەتی زیاتر