Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. 22ی 12 ى 2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

په‌یام ـ

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رۆژی به‌رێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ دیاریكرد و بریاریدا پرۆسه‌كه‌ له‌ به‌رواری 22ی كانونی یه‌كه‌م ئه‌نجام بدرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیاریكراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر و له‌ دوو رۆژی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، كۆمسیۆن پێشنیازی كردووه‌ له‌ 22ی كانونی یه‌كه‌می داهاتوودا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و حكومه‌تیش داواكه‌ی‌ كۆمسیۆنی‌ په‌سه‌ندكردوه‌.
 هه‌روه‌ها پێشتر دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا 12ی ئایاری 2018 بۆ رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دیاریبكات.

396 جار خوێندراوەتەوە
27/02/2018

بابەتی زیاتر