Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌دواداچوون بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فیدراڵی له‌ هه‌رێم ده‌كات


په‌یام ـ 

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق به‌دواداچوون بۆ خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا فیدراڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا له‌ نێو بینای ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق، فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی  ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراوه‌كانی فیدراڵیی هه‌رێمی كوردستان له‌ (ڕه‌گه‌زنامه‌، پاسپۆرت‌و مانه‌وه‌) له‌مانگی 10ی ساڵی ڕابردووه‌ مووچه‌كانیان خه‌رج نه‌كراوه‌.

له‌ میانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا خوێندیه‌وه‌، فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ داوای له‌ حكومه‌تی‌ عێراقی كرد كێشه‌ی‌ خه‌رجكردنی مووچه‌ی‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ فیدراڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات‌و به‌هۆی ناكۆكی سیاسی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان سزای‌ فه‌رمانبه‌ران‌و مووچه‌خۆران نه‌دات.

ماوه‌ی‌ پێنج مانگه‌ فه‌رمانبه‌ران‌و كارمه‌ندانی هه‌ریه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌كانی ڕه‌گه‌زنامه‌ ‌و نشینگه‌ ‌و مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ سه‌ر به‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندیین مووچه‌یان بۆ خه‌رج نه‌كراوه‌، فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییش به‌دواداچوونی بۆ كێشه‌كه‌ كردووه‌‌و له‌وباره‌وه‌ نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی عێراق كردووه‌.

1751 جار خوێندراوەتەوە
28/02/2018

بابەتی زیاتر