Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ په‌ڕله‌مانی عێراق بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام ـ 

سبه‌ینێ‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ كۆده‌بێته‌وه‌. كۆبوونه‌وه‌ی‌ سێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ عێراقیش بۆ هه‌مان پرس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سه‌لیم جبووری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، بانگهێشتنامه‌یه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كردووه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌ سبه‌ینێدا سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2018ی‌ عێراق.

جبووری‌ داوای‌ له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ عێراق كردووه‌ ئاماده‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌ بن تا چاره‌نووسی‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، ئاشكرای‌ كرد "لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتنێك كه‌ هێشتا ناوه‌رۆكه‌كه‌ی‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌".

وتیشی‌ "بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌مان پرس، سبه‌ینێ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كۆده‌بنه‌وه‌".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان به‌هۆی‌ ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر پشكی‌ كورد بایكۆتی‌ دانیشتنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقیان سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ كردووه‌، مه‌ترسیی‌ ئه‌وه‌ش له‌ئارادایه‌ به‌بێ‌ ئاماده‌یی‌ و ڕه‌زامه‌ندیی‌ كورد پرۆژه‌ یاساكه‌ سبه‌ینێ‌ تێپه‌ڕێندرێت.

700 جار خوێندراوەتەوە
01/03/2018

بابەتی زیاتر