Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داهاتی نه‌وتی مانگی ڕابردووی بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام ـ 

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ مانگی ڕابردوودا زیاتر له‌ 95 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی‌ هه‌نارده‌ كردووه‌ و داهاته‌كه‌شی‌ نزیكه‌ی‌ شه‌ش ملیار دۆلار بووه‌. 

عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ڕایگه‌یاند "له‌ مانگی شوباتی ڕابردوودا 95 ملیۆن و 940 هه‌زار و 404 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ كردووه‌، كه‌ تێكڕای ڕۆژانه‌ی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت سێ ملیۆن و 425 هه‌زار به‌رمیل بووه‌".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرای‌ كردووه‌ "كۆی داهاتی‌ فرۆشتنی نه‌وتی‌ ڕابردوو پێنج ملیار و 769 ملیۆن و 532 هه‌زار دۆلار بووه‌".

هه‌روه‌ها عاسم جیهاد ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ 60 دۆلار و 137 سه‌نت فرۆشراوه‌".

به‌پێی‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق "به‌راورد به‌ مانگی پێشووتر، داهاتی‌ نه‌وت له‌ مانگی‌ شوباتدا كه‌می كردووه‌، به‌و پێیه‌ی له‌ مانگی كانوونی دووه‌م ڕۆژانه‌ سێ ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كرابوو".

ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه‌ "ته‌نها نه‌وتی‌ كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق هه‌نارده‌ كراوه‌ و، هیچ بڕه‌ نه‌وتێك له‌ كێڵگه‌كانی كه‌ركووك هه‌نارده‌ نه‌كراوه‌".

443 جار خوێندراوەتەوە
01/03/2018

بابەتی زیاتر