Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لەگەڵ ناتانیاهو و هاوسەرەکەی دەکات


په‌یام ـ 

رادیۆی ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە, لە میانی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە تێوەگلان بە گەندەڵی، ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی ئیسرائیل وتە لە سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، بێنیامین ناتانیاهو و سارای هاوسەری وەردەگرێت.

رادیۆی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ کە لێپرسینەوە لەگەڵ ناتانیاهو لە ماڵەکەی لە قودسی رۆژئاوا ئەنجام دەدرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان لێپرسینەوەکە زیاتر لەسەر دوو دوسیەی گەندەڵی پەیوەست بە کۆمپانیای گەیاندن "بەیزک" چر دەکرێنەوە کە ناسراوە بە دۆسیەی ٤٠٠٠.

دەزگاکانی راگەیاندنی ئیسرائیل لە چەند هەفتەی رابردوو ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ناتانیاهو کارئاسانییەکی زۆری بۆ کۆمپانیای گەیاندنی "بەیزەک" کردووە کە خاوەنداریەتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شائول ئیلۆڤیچ لەبەرامبەر هەڵمەتێکی راگەیاندن لە بەرژەوەندی ناتانیاهو و سارای هاوسەری لە ماڵپەڕی "والا" هەواڵیی کە بەهەمان شێوە خاوەندرایەتییەکەی بۆ ئیلۆڤیچ دەگەڕێتەوە. ئاماژە بەوەشکراوە کە سارا ناتانیاهو دەستی هەبووە لە رووماڵکردنی هەواڵەکان لە ماڵپەڕەکەدا.

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر پۆلیسی ئیسرائیل ئیلۆڤیچ و هاوسەرەکەی و ژمارەیەک کە هاوکارانی ناتانیاهویان دەستگیرکرد بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەسەر هەمان پرس.


532 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2018

بابەتی زیاتر