Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بریندارێكی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی شاری هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا


په‌یام ـ 

ئێواره‌ی دوێنێ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێنراو به‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری هیۆندا له‌ شارۆچكه‌ی بنه‌سڵاوه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ولێر، دووكه‌س بریندار بوون، كه‌ كوڕو باوكێك بوون.

باوكه‌كه‌ به‌رپرسی حیزب و كوڕه‌كه‌ش پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكڕاتی كوردستانی ئێرانن. دواتر كوڕه‌كه‌ به‌هۆێ سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی دیموكرات كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌و خێزانداربووه‌و خاوه‌نی دوو منداڵه‌.

په‌یامنێر په‌یام بۆ چۆنێتی ڕوودانی ڕوداوه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌كرد، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌بكه‌ن و به‌پێی زانیارییه‌كانیش  له‌ئیستادا لێكۆڵینه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌كرێت.

652 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2018

بابەتی زیاتر