Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌دان


په‌یام ـ 

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆككۆماری عێراق له‌كۆبونه‌وه‌دان و ئه‌نجامه‌كه‌یشی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت. 

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ په‌یامی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ ماڵی سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ریه‌ك له‌ ئارام شێخ محه‌ممه‌د، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌ كورستانییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدارن.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عیراق وتیشی كۆبوونه‌وه‌ه‌ یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت و بریاری كۆتایی له‌باره‌ی پشكی كورد له‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عێراق ده‌درێت.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی كه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان به‌شداریی كردووه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ بڕی نۆ ترلیۆن دینار ته‌رخان بكرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ نزیكه‌ له‌ مه‌رجی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، هاوكات پشكی پێشمه‌رگه‌ كه‌ به‌ نزیكه‌ی 444 ملیار دینار ده‌خه‌مڵێنرێت به‌رده‌وام ده‌بێت، و بودجه‌ی حاكمه‌ كه‌ بۆ هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێت زیاتر له‌ یه‌ك ترلیۆن دینار ده‌بێت، هه‌روه‌ها دروستكردنی هۆلێكی گه‌وره‌ بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ به‌گوژمه‌ی سێ ملیار دینار تیچونی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ یه‌ك ترلیۆن و نزیكه‌ی سه‌د ملیاری دیكه‌ زیاد بكرێت له‌ ئیحتیاتی ته‌واری بۆ هه‌رێم.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ڕه‌شید وتیشی ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ باشتری پێ ده‌كریت با به‌ ئێمه‌ بڵێت بوجه‌ی عێراق ڕه‌فز بكه‌ین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوه‌ڕێی هیچ پشكێكی پاره‌ نه‌كرێت له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان خۆی ته‌حه‌مولی موچه‌و بوجه‌ بكات. 

368 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2018

بابەتی زیاتر