Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین.. دوو فڕۆكه‌ چه‌ند كه‌ل و په‌لێك ده‌خه‌نه‌ خواره‌وه‌


په‌یام ـ 

له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین دوو فرۆكه‌ چه‌ند كه‌ل و په‌لێك فڕێ ده‌ده‌نه‌ خواره‌وه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منیه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێن سه‌رووی خۆیان له‌، كارانه‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌.

ئه‌مرۆ بۆ جاریكی تر  دووفرۆكه‌ی نه‌ناسراو چه‌ند كه‌ل و په‌لێكیان له‌سنوری ناحیه‌ی چوارقورنه‌ خستۆته‌ خواره‌وه‌و ئه‌مه‌ش دڵه‌راوكێی لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ درووستكردووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ محمد فازل وته‌بیژی ئاسایشی راپه‌رین به‌په‌یامی راگه‌یاند: زۆر جاری تر ئه‌م حاله‌تانه‌ له‌سنوره‌كه‌ روویداوه‌و ئیمه‌ش سه‌رووی خۆمان له‌و رووداوانه‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌و وه‌لامی ئه‌وتۆمان به‌ده‌ست نه‌گه‌شتووه‌.

ناوبراو راشیگه‌یاند زانیاری ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ ئه‌و فرۆكانه‌ی ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ ده‌كه‌ن شوینی نشتنه‌وه‌یان له‌ناو هه‌ریمی كوردستااندایه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ نه‌هاتوون.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ چه‌ندین رووداوی تری هاوشیوه‌ له‌هه‌ریمی كوردستان روویداوه‌و تائیستاش هۆكاری ئه‌و رووداوانه‌ ئاشكرانه‌كراون، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌راوكێی لای خه‌ڵك درووستكراوه‌.

5194 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2018

بابەتی زیاتر