Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سووریا.. ئاماری كوژراونی غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق گه‌یشته‌ 718 كه‌س


په‌یام ـ

به‌هۆی به‌رده‌وامی هێرش و په‌لاماری ڕژێمی سوریاوه‌، ژماره‌ی كوژراونی ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ، بۆ 718 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌.
به‌هۆی به‌رده‌وامی هێرش و په‌لاماری ڕژێمی سوریاوه‌ له‌ ماوه‌ی 13رۆژی رابردوودا بۆسه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، تادێت ژماره‌ی قوربانیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌كه‌ ڕووله‌ هه‌ڵكشانه‌و به‌پێی زانیارییه‌كانیش له‌ئێستادا ژماره‌ی كوژراونی ناوچه‌ی غوته‌ بۆ 718 كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، رۆژی رابردوو، سوپای رژێم هێرشی ئاسمانی و وشكانی كرده‌ سه‌ر شاره‌كانی دوما و حه‌رستا و شارۆچكه‌كانی محمه‌دییه‌، ئه‌شعه‌ری، حه‌مووریه‌ و میسرابا، كه‌ كوژرانی 21 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌، هه‌روه‌ها چوار كارمه‌ندی به‌رگری شارستانی برینداربوون.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌: 25ی شوباتی رابردوو، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ كۆی ده‌نگ، بڕیاری ئاگربه‌ستی مرۆیی له‌ سووریا په‌سه‌ند كرد، كه‌ تیایدا داوا له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كات شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌ سووریا رابگرن، هه‌روه‌ها داوای هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكانی سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات و ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریا له‌ لایه‌ن رژێمه‌وه‌ ده‌كات.

391 جار خوێندراوەتەوە
04/03/2018

بابەتی زیاتر