Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: له‌ پرسی بودجه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم نه‌هاته‌ سه‌ر خه‌ت و له‌گه‌ڵمان نه‌بوون

بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووریی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، لە وتارێکدا نھێنی کۆبوونەوەکانی تایبەت بە بەشە بودجەی ھەرێم ئاشكراده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ سەرۆک فراکسیۆنەکان ئەوەی توانییان کردیان، بەڵام حکومەتی ھەرێم لەگەڵیان نەبووه‌.


دەقی نوسینەکەی ئەحمەد حاجی رەشید:

کۆتا بڕیارلەماڵی سەرۆک کۆمار

دوای دانیشتن لەگەڵ بەرێز عەبادی و بەرێز سلیم جبوری بە حزوری سەرۆک کۆمار، خودی سەرۆک وەزیران داوای کرد دەبیت دەنگ بدەن بە پرۆژە یاساکە و هەردوو ئەندامی لێژنەی دارایی بەرێز سەرۆکی لێژنە و نوێنەری عبادی لە لیژنەی مالی بە ڕاشکاوی ڕووی دەمیان کردە من و وتیان دەبێت لەکاتی دەنگدان بۆ پرۆژە یاساکە دەبیت حزورتان هەبیت و دەنگ بدەن بە یاساکە، ئەگەر نا چاوەڕێ مەبن خاڵەکانتان بخرینە ناو پرۆژە یاساکەوە.

کە کۆبووینەوە لە ماڵی سەرۆک کۆمار بۆ دوا بڕیار باس لەکشانەوە کرا لە پرۆسەی سیاسی کە وەک فشارێک بەکاری بهێنین و هەمووشمان دەنگدانمان پێ قورس بوو، چونکە کەمکردنەوەی رێژەی 17٪ دەبیتە مێژوو بۆ ئێمە و جەنابی سەرۆک کۆمار زۆر بەراشکاوی وتی، دڵنیابن من لەوەتەی لە بەغدام لەسەر پشکی 17٪ شەڕ دەکەم، بەڵام ئەوە تازە بووە بە ئەمری واقیع و جارێکی دیکە ئەو رێژەیە نادرێتەوە بەکورد.

من وەک بڕیادەری لێژنە داوام کرد قسەی خۆم بکەم، لە راستیدا هاوڕا بووم لەگەڵیان و دەنگدان بە پرۆژە یاسایەکی لەو جۆرە کە من خۆم وەسفم کردووە بەخراپترین پرۆژە یاسا، زۆر قورسە و ئەستەمە بتوانین خەڵک تێبگەیەنین بە تایبەت ئەگەر ئەم بابەتە بوروژێنریت لە لایەن هەندیک کەسەوە، بۆیە نەمتوانی داوای دەنگدان بکەم، بەڵام بە دیوەکەی تردا پێم راگەیاندن کە ئەگەر نەچینە ژورەوە و دەنگ نەدەین دەبیت چاوەرێی ئەوە بکەین کورد مەحروم بکرێت لە مووچە و بوجەو دەرمان و پیتاکی خۆراک و هەموو پەیوەستەکانی بوجە و خەڵکی کوردستانیش لە بارودۆخێکی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن، بۆیە پەنامان برد بۆ سەرۆک کۆمار کە پەیوەندی بکات بە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمەوە بۆ ئەوەی ئەوان بێنە سەر خەت و بەهەماهەنگی بڕیارێک بدەین و هەرێم لەم دۆخە بپارێزین.

بەڵام دیار بوو حکومەت نەهاتنە سەرخەت و بودجە و بەو ئاقارە گەیشت کە گەیشتووە و سەرۆک فراکسیۆنەکان ئەوەی لە توانایاندا هەبوو کردیان. ماوەتەوە بڵێم، خۆزگە حکومەتی هەرێم یەک جار لەکاتی خۆیدا لەگەڵ ئێمە دەبوو لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا.

1000 جار خوێندراوەتەوە
05/03/2018

بابەتی زیاتر