Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزیری‌ پەروەردە: هه‌وڵمانداوه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پێش هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی تر موچه‌ وه‌ربگرێت



وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا  ڕایگه‌یاند: ده‌بوو له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو پاره‌ی هاندانی مامۆستایان به‌ته‌واوه‌تی دابه‌ش بكرایه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ندێك شوێن دواكه‌وت  و له‌ یه‌ك دوو ڕۆژی داهاتوشدا به‌ته‌واوتی  دابه‌شده‌كرێ.

  وتیشی: له‌ نزیكترین كاتدا موچه‌ی مامۆستایان دابه‌ش ده‌كرێت وابڕیاریشه‌ یه‌كه‌م موچه‌ به‌سه‌ر مامۆستایاندا دابه‌شبكرێت.

سه‌باره‌ت به‌ بایكۆت و هه‌ژماركردن یاخود نه‌كردنی خوێندن له‌ پارێزگای سلێمانی و هه‌له‌بجه‌ و ئیداره‌كانی دیكه‌، پشتیوان سادق وتی: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پێیان ڕاگه‌یاندون له‌ زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان ده‌وام ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه‌.

 هه‌ر له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابیانی دوانزه‌ش كه‌وا بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا سێ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ئاشكرایكرد:  ئه‌وان ئه‌و بڕیاره‌یان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیان ده‌ركردوه‌..

1075 جار خوێندراوەتەوە
05/03/2018

بابەتی زیاتر