Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی عێراق ئاماده‌ نییه‌ موچه‌ی مامۆستایان راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بكات

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق په‌یامێكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق تایبه‌ت به‌ مووچه‌ی‌ مامۆستایان ده‌گه‌یه‌نێته‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان .
زانا رۆستایی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، تایبه‌ت به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند" سه‌باره‌ت به‌ ناردنی‌ موچه‌ی‌ مامۆستایانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ،جه‌بار عه‌بادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌یامێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی‌ گه‌یانده‌ مامۆستا ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ و پێی راگه‌یاند كه‌ پاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاماده‌یه‌، به‌ڵام حكومه‌تی عیراق ئاماده‌نییه‌ راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی بكات.و ده‌بێت رێگه‌ چاره‌یه‌كی‌ تر بدۆزرێته‌وه‌ بۆ گه‌یاندنی‌ پاره‌كه‌ و دابه‌شكردنی‌ .
وتیشی‌" ئێمه‌ش وه‌كو كارێكی‌ پیشه‌ییانه‌ و ئه‌خلاقیانه‌ ئه‌و په‌یامه‌مان گه‌یانده‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و ئه‌وانیش ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به‌لاَم دوای‌ رۆژێك له‌ گه‌یاندنی‌ ئه‌و په‌یامه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ وه‌لاَمێكمان نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

5369 جار خوێندراوەتەوە
05/03/2018

بابەتی زیاتر