Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌فرین.. له‌ هێرشه‌كانی سوپای توركیا 21 مه‌ده‌نی دیكه‌ برینداربوون

په‌یام ـ

له‌ به‌رده‌وامی‌ هێرشه‌كانی‌ بۆ سه‌ر كانتۆنی‌ عه‌فرین له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له‌ شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ ناوه‌ندی ناوچه‌ی شییه‌ و گونده‌كانی مه‌یدانێكی و سنكا بۆردومان ده‌كه‌ن.
 هه‌روه‌ها ده‌رووبه‌ری ناوچه‌ی ڕاجۆش به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تۆپخانه‌ی جۆری ئۆبیس بۆردومان ده‌كرێن.

به‌پێی‌ میدیاكانی‌ نزیك له‌ یه‌په‌گه‌،  سوپای توركیا به‌ تۆپخانه‌ گونده‌كانی ناوچه‌ی بلبلێ-یان تۆپبارانكرد، له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای توركیا دا 21 هاولاَتی مه‌ده‌نی بریندار بوون. 
هێرشه‌كانی سوپای تورك بۆ سه‌ر عه‌فرین پێی‌ نایه‌ رۆژی‌ 45 هه‌مینه‌وه‌، سه‌ره‌رای‌ هێرشه‌ ئاسمانی‌ و زه‌مینییه‌كان به‌ بروای‌ چاودێرانی‌ سیاسی‌ و سه‌ربازی‌، توركیا له‌و هێرشانه‌ شكستی‌ هێناوه‌ و ئامانجه‌كانی‌ نه‌پێكاوه‌.


554 جار خوێندراوەتەوە
05/03/2018

بابەتی زیاتر