Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. ده‌ست به‌سه‌ر سامانی هه‌زاران به‌رپرس‌و ئه‌ندامی حزبی به‌عسدا ده‌گیرێت


ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌‌و دادپه‌روه‌ری داوا له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كات ده‌ست به‌سه‌ر سامانی هه‌زاران به‌رپرس‌و ئه‌ندامی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌دا بگرێت.

ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری له‌ نامه‌یه‌كدا داوای له‌ حكوومه‌تی عێراق كردوه‌ كه‌ ده‌ست بگریت به‌سه‌ر سامانی چوار هه‌زار و 257 كه‌س له‌ سه‌ركرده‌كانی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ و كه‌سوكاره‌كانیان له‌ سه‌روویانه‌وه‌ سامانی سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه‌ و سه‌رۆكی پێشووتر، سه‌دام حوسێن و كه‌سوكاره‌كه‌ی.
له‌ نامه‌كه‌دا كه‌وێنه‌یه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ كراوه‌ ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ كه‌ له‌ لیسته‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی رژێمی پێشوو، سه‌دام حوسێن له‌گه‌ڵ منداڵ و نه‌وه‌كانی ته‌نانه‌ت كه‌سوكاری پله‌ دوو له‌گه‌ڵ ئه‌و بریكارانه‌ی كه‌ سامانه‌كانیان بۆ گواستراوه‌ته‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌.
ده‌سته‌ی لێپرسنه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری كه‌ پێشتر ناوی ده‌سته‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عس بوو دوای رووخاندنی رژێمی پێشوو له‌ ساڵی 2003 له‌ لایه‌ن حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا، پۆل برێمه‌ر پێكهێنرابوو كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری له‌ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌فسه‌رانی به‌عسی له‌ خزمه‌ت دوورخسته‌وه‌.
له‌ ئێستادا ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری ده‌سته‌یه‌كی حكوومییه‌ و ئه‌ركه‌كه‌ی تایبه‌ته‌ به‌ ده‌ركردنی سه‌ركرده‌كانی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ حكوومییه‌كاندا.


761 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2018

بابەتی زیاتر