Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی 45 هەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا


ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ 45جه‌مین كۆبوونه‌ی‌ ئاسایی خۆی‌ ئه‌نجام دا، له‌سه‌ر كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دروست بوو. 

كارنامه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنی‌ 3 پاڵێوراو بوو بۆ جێگری‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر پشكی‌ گۆڕان، هه‌روه‌ها ده‌نگدان بۆ پاڵێوراوان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كاروباری‌ مین و ، پۆستی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وه‌به‌رهێنان و  پۆستی‌ قایمقامی‌ چه‌مچه‌ماڵ و پۆستی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ خه‌له‌كان بوو، 
 له‌سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر كارنامه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌مه‌قاڵی‌ له‌نێوان سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن و چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌ن دروست بوو،پشێوی‌ كه‌وته‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌و یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نیش كرایه‌ ده‌ره‌وه‌،  دواتریش ده‌ست كرا به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پۆستی‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان

له‌سه‌ر پۆستی‌ جێگری‌ پارێزگاری‌ سلێمانیش 3 كاندید له‌پشكی‌ گۆڕان ده‌نگیان له‌سه‌ر درا كه‌یه‌كێك له‌كاندیده‌كان ده‌نگی‌ نه‌هێنا، دوان له‌كاندیده‌كانیش ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ناوه‌كانیان بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت و، دواتر یه‌كێك له‌وان ده‌ستنیشان ده‌كرێت بۆ جێگری‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌، كه‌پێشتریش سه‌ردار قادر بووه‌ له‌پشكی‌ گۆران .


427 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2018

بابەتی زیاتر