Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی .. مامۆستایانی گرێبه‌ست داوا ده‌كه‌ن به‌ هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن


مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌ به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی گردبوونه‌وه‌. له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوایان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم كرد به‌ هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێنرێن.

ناڕه‌زایی مامۆستایان له‌ كاتێكدایه‌ به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵیاندا كراوه‌. ده‌بێت له‌دوای سێ ساڵ له‌ وانه‌بێژیی، حكومه‌تی هه‌رێم میلاكی ئه‌و مامۆستایانه‌ بكاته‌ ره‌سمی و هاوشێوه‌ی مامۆستایانی دیكه‌ ماف و ئیمتیاز بیانگرێته‌وه‌.

له‌ هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر له‌ 15 هه‌زار مامۆستا به‌ گرێبه‌ست دامه‌زراون. زۆربه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ش له‌ قوتابخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاردا وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بارگرانی زیاتری له‌ سه‌ر ژیانی رۆژانه‌یان دروستكرده‌وه‌.

295 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2018

بابەتی زیاتر