Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"په‌رله‌مان و حكومه‌تی‌ هه‌رێم سوپاسی ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات"

ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ شاندێكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌.

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ورده‌كاریی تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق و پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌كه‌دا كراوه‌ و په‌رله‌مان و حكومه‌تی‌ هه‌رێم سوپاسی ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقیان كرد.

سه‌فین دزه‌یی وتیشی له‌ رۆژانی‌ داهاتوودا هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم كۆبونه‌وه‌ و دانیشتنی‌ تایبه‌ت له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی‌ پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی‌ 2018ی عێراق ساز ده‌كه‌ن.

783 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2018

بابەتی زیاتر