Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌زاران شه‌ڕڤانی‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات له‌ ڕه‌ققه‌وه‌ بۆ عه‌فرین كشانه‌وه‌


په‌یام ـ

هه‌زاران شه‌ڕڤانی‌ سه‌ر به‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات له‌ ڕه‌ققه‌ كشانه‌وه‌ و بۆ به‌شداری‌ له‌ شه‌ڕی‌ عه‌فرین به‌ڕێكه‌وتن.

ئه‌بو عه‌ممار ئیدلبی، وته‌بێژی سوپای شۆڕشگێڕان كه‌ سه‌ر به‌ هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری‌ ڕه‌ققه‌ ئاشكرایكرد: "زیاتر له‌ سێ‌ هه‌زار چه‌كداریان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ فورات كشاندووه‌ته‌وه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ شه‌ڕی‌ عه‌فرین و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ سوپای‌ توركیا و گرووپه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌".

وته‌بێژی سوپای شۆڕشگێڕان وتیشی‌ "ئه‌مڕۆ هێزه‌كانیان به‌ره‌و عه‌فرین كه‌وتوونه‌ته‌ ڕێ‌".

ئه‌بو عه‌ممار ئیدلبی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "شه‌ڕی داعش له‌ دێرزور بێت یان له‌ عه‌فرین بۆ ئه‌وان جیاوازیی نییه‌ و، له‌ ئێستا شه‌ڕی عه‌فرین گرنگتره‌".

وته‌بێژی سوپای شۆڕشگێڕانی‌ سه‌ر به‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات چوونی‌ هێزه‌كانی‌ بۆ به‌رگری‌ له‌و خێزانه‌ ئاوارانه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌ شه‌هبا و ئیدلبه‌وه‌ ڕوویان له‌ عه‌فرین كردووه‌، كه‌ به‌ قسه‌ی‌ ئه‌و "ڕۆژانه‌ لێیان ده‌كوژرێت".

ناوبراو وتیشی‌ "پاش ڕزگاركردنی‌ عه‌فرین ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان له‌ ڕه‌ققه‌".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ 46 ڕۆژه‌ سوپای‌ توركیا و گرووپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ هێرشیان بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێكردووه‌ و، له‌ ئێستاشدا له‌ چه‌ندین ناوچه‌ شه‌ڕی‌ سه‌خت به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.


659 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2018

بابەتی زیاتر