Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مووچه‌ی‌ راوێژكارانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌نێوان (3 بۆ 8) ملیۆن دیناردایه‌

په‌یام ـ

به‌پێی‌ به‌دواداچوونێك كه‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌ ئه‌نجامی‌ داوه‌ "په‌رله‌مانی‌ كوردستان 58 ڕاوێژكاری‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و لیژنه‌كان و به‌شه‌ ئیدارییه‌كانی‌ په‌رله‌ماندا دابه‌شبوون".

ڕێباز حه‌سه‌ن، شاره‌زای ئابووریی سه‌ر به‌ تیمی د. یوسف محه‌مه‌دی‌ سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاوێنه‌ی‌ ڕاگه‌یاندووه‌: "مووچه‌ی‌ ئه‌و ڕاوێژكارانه‌ نزمترینیان سێ‌ ملیۆن و به‌رزترینیشیان هه‌شت ملیۆن و 200 هه‌زار دیناره‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "به‌شێك له‌و ڕاوێژكارانه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشكه‌وتوو و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی پێشووی په‌رله‌مانه‌وه‌ دامه‌زرێنراون كه‌ به‌شێكی زۆریان خزم ‌و هاوڕێی خۆیان بوون".

به‌ قسه‌ی‌ ناوبراو "به‌شێكی زۆر له‌و ڕاوێژكارانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و مووچه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن هیچ كارێك ناكه‌ن، به‌ جۆرێك لیژنه‌ هه‌بووه‌ له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی خولی پێشوودا دوو ڕاوێژكاری هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌دا نه‌بینراون".

522 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2018

بابەتی زیاتر