Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ساڵیادی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ شاری‌ سلێمانیدا؛ مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانیی‌ كۆمه‌ڵی به‌یاننامه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌


له‌ ساڵیادی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ شاری‌ سلێمانیدا، مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌...

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان

جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیی

به‌بۆنه‌ی بیره‌وه‌ریی ساڵانه‌ی راپه‌ڕینی 7ی ئازاری 1991 وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایی پێشكه‌شی ئێوه‌ به‌ گشتیی و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی ئه‌و بۆنه‌ پیرۆزه‌و گشت شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌ین، كه‌ به‌ خوێنی ئاڵی خۆیان ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌یان نه‌خشاندو سته‌مكاریی به‌عسی فاشیستیان ڕاماڵی و بۆ جارێكی تر ئه‌و راستییه‌یان وه‌بیر داگیركه‌ران هێنایه‌وه‌ كه‌ گه‌لی كوردستان هه‌رگیز داگیركاریی و سته‌مكاریی قبوڵ‌ ناكات.

په‌یامی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ له‌ پێناوی گێڕانه‌وه‌ی كه‌رامه‌تیی مرۆیی تاك و كۆمه‌ڵی كورده‌واریی دا بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و راپه‌ڕینه‌ له‌ دژی داگیركه‌ران و سته‌مكارییان به‌رپا كرا، به‌و مانایه‌ نه‌بوو سته‌مكاریی له‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتدارو سیستمێكی جێگره‌وه‌ی قبوڵ‌ بكات با به‌ زمانیش به‌ كوردی قسه‌ بكات، هه‌ر بۆیه‌ له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی دوای راپه‌ڕیندا خه‌ڵكی كوردستان به‌ گشتیی و جه‌ماوه‌ری سلێمانیی به‌ تایبه‌تیی به‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی و ته‌نانه‌ت به‌ خوێنیش ده‌نگی خۆیان به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ‌ و سته‌مكار به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و راپه‌ڕینی ئازاری 1991 یان وه‌بیر هێناونه‌ته‌وه‌.

مه‌خابن ئه‌زموونی تاڵی دوای راپه‌ڕین تاك و كۆمه‌ڵی كورده‌واریی له‌ سیستمی نوێی خۆسه‌پێن بێهیوا كردو به‌م رۆژه‌ی گه‌یاند كه‌ دۆستانی نیگه‌ران و ناحه‌زانی خۆشحاڵ‌ كرد. ده‌بێ‌ ئه‌و راستیه‌ بڵێن ئه‌و ئه‌زموونه‌ تاڵه‌ی له‌باره‌ی كارگێڕیی سیاسیی و ئابوورییه‌وه‌ پێشكه‌ش كراوه‌، ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بووبێت له‌ ئه‌زموونی داگیركه‌ران، ئه‌وا له‌ زۆر رووه‌وه‌ كۆپیی ئه‌وان بووه‌، ئه‌وه‌ش به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك شایسته‌ی گه‌لی تێكۆشه‌ری كوردستان نیه‌.

مه‌خابن سه‌ره‌ڕای شكسته‌كان تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان له‌ خه‌وی غه‌فڵه‌ت بێدار نه‌بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ناوخۆی كوردستاندا بنه‌ماكانی یه‌كڕیزیی و پێكه‌وه‌ ژیانی سست و بێهێز كردووه‌و هه‌مان نه‌هامه‌تیش له‌ به‌رانبه‌ر ناحه‌زانیه‌وه‌ ده‌سته‌وسان و كۆڵه‌واری كردووه‌، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ر قۆناغێكی رابردوو زیاتر پێویستمان به‌ زیندووكردنه‌وه‌ی گیانی راپه‌ڕین هه‌یه‌، بۆ بیناكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، ده‌نا هه‌موان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كی زۆر گه‌وره‌و داهاتوویه‌كی تاریك و نادیارداین.

جارێكی تر پیرۆز بێت یادی راپه‌ڕینی ئازاری 1991ی خه‌ڵكی شه‌هیدپه‌روه‌ری كوردستان...

مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیی كۆمه‌ڵی ئیســلامیی كوردستان 
7ی ئازاری 2018

531 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2018

بابەتی زیاتر