Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمه‌ڵ و گۆران: حكومه‌تی هه‌رێم رێگری له‌ناردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ ده‌كات

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ و گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق دواین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ موچه‌ی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو

بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌په‌ڕله‌مانی‌ عێراق ده‌ڵێت" له‌دواین دانیشتنیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، به‌ڕوونی‌ داوایان لێی‌ كردووه‌ چیدی‌ به‌ڵێنی‌ بێ‌ كرداریان پێ‌ نه‌دات و سه‌قفێكی‌ زه‌مه‌نی‌ دابنێت بۆ ناردنی‌ مووچه‌ی‌ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌

عه‌بادی‌ ڕایگه‌یاندووه‌ نایه‌وێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا بكات و ده‌یه‌وێت ڕاسته‌وخۆ پاره‌كه‌ بگات به‌ده‌ستی‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ ، به‌لاَم حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕه‌تی‌ كردۆته‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ  وه‌زاره‌ت بكرێت و داوای‌ كردووه‌ پاره‌كه‌ ڕاده‌ستی‌ خۆی‌ بكرێت

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ و گۆڕان ده‌ڵێن" له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ئاینده‌ دواین بڕیار ده‌درێت له‌سه‌ر ناردنی‌ مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و چاوه‌ڕیی قسه‌ی‌ كۆتایی حه‌یده‌ر عه‌بادین، پێشیان ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر له‌زووترین كاتدا مووچه‌ی‌ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ دابه‌ش نه‌كرێت، ئه‌وا مه‌ترسی‌ شكست هێنانی‌ ئه‌م دوو سێكته‌ره‌ ده‌كرێت، ئه‌و كاته‌ش سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق لێی‌ به‌رپرسیار ده‌بێت.


9392 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2018

بابەتی زیاتر