Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌ده‌كه‌: شه‌وی‌ ڕابردوو فه‌رمانده‌یه‌كی‌ حیزبه‌كه‌مان به‌ ده‌ستڕێژی‌ گولـله‌ كوژراوه‌

 حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند: شه‌وی‌ ڕابردوو فه‌رمانده‌یه‌كی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ به‌ ده‌ستڕێژی‌ گولـله‌ كوژراوه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستاندا هاتووه‌ "شه‌وی ڕابردوو قادر قادری، كادر و فه‌رمانده‌ی لێوه‌شاوه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان كه‌ به‌ ئۆتۆمبێلی‌ تایبه‌تی‌ خۆی به‌ سه‌ردانێك چوووه‌ته‌ مێحوه‌ری بالیسان_چوارقوڕنه‌، دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌سڕێژ و، ته‌رمه‌كه‌ی كه‌ زیاتر له‌ 20 گولـله‌ی پێوه‌ بووه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ له‌ نزیك گوندی هه‌رته‌لێ‌دۆزراوه‌ته‌وه‌".

به‌ پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "ته‌رمه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ و، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیس و ده‌زگای ئه‌منیه‌تی حیزبی دیموكراتیشه‌وه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌".
حیزبی‌ دیموكرات ده‌ڵێت "فه‌رمانده‌كه‌ی‌ كێشه‌ی شه‌خسیی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌بووه‌".


582 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2018

بابەتی زیاتر