Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی‌ به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنانه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌


ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامیی‌ كوردستان به‌ بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانیی‌ ژنانه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

ڕێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان، دایكان و خوشكانی ئازیز، ساڵانه‌ له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان، ئاهه‌نگ و بۆنه‌ ساز ده‌كرێت، ئه‌م ساڵ له‌ كاتێك ئه‌م یاده‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئافره‌تان له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا به‌ به‌رچاوی وڵاتانی زلهێز و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌، به‌ شێوه‌ی دوور له‌ هه‌موو بنه‌مایه‌كی مرۆیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. به‌ تایبه‌ت له‌ به‌شه‌ جیاكراوه‌كانی كوردستان، دوژمنانی ئایین و گه‌ل و نیشتمان بێ ڕه‌حمانه‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان كه‌سانی سڤیل و بێ تاوان ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

له‌ باشوری كوردستانیش ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانتوانیوه‌ پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانێكی ئارام و ئاسووده‌ بۆ ئافره‌تان دابین بكه‌ن، به‌ هۆی قه‌یرانه‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌كه‌كان، ساڵ به‌ ساڵ و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ دیارده‌ی توندووتیژی به‌ هه‌موو شێواز و جۆره‌كانیه‌وه‌ ڕوو له‌ زیادبوونه‌.

وه‌ك ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی، ده‌خوازین هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و مافی ئافره‌تان، به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حیزبی و تایبه‌تییه‌كان وه‌لا بنێن و چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان بكه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ زیاتر هاووڵاتیان به‌ گشتی و ئافره‌تان به‌ تایبه‌تی تووشی نه‌هامه‌تی و ناڕه‌حه‌تی و كێشه‌ و توندووتیژی نه‌بنه‌وه‌.

سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامیی‌ كوردستان


256 جار خوێندراوەتەوە
08/03/2018

بابەتی زیاتر