Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داوای به‌ په‌له‌ جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ست له‌ سوریا ده‌كات

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ په‌له‌ و داخراوی‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی‌ سووریا ئه‌نجام دا و، داوای به‌ په‌له‌ جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ست ده‌كات.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ر داوای به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ په‌له‌ و داخراوی‌ سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری‌ ئاگربه‌ست له‌ سووریا ئه‌نجام دا.
پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ كارڵ ڤاب ئۆستێرۆم، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی هۆڵه‌ندا و سه‌رۆكی وه‌رزیی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ڕایگه‌یاند "ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش زۆر نیگه‌رانن له‌ ڕه‌وشی مرۆیی سووریا".
ئۆستێرۆم وتیشی‌ "ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داوای به‌ په‌له‌ جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ له‌ سووریا ده‌كات". ناوبراو جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "پێویسته‌ به‌ زووترین كات ئاگربه‌ست جێبه‌جێ بكرێت".
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هێرشه‌كانی‌ ڕژێمی‌ سووریا بۆ سه‌ر غوته‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵات و هێرشی‌ توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی‌ عه‌فرین به‌رده‌وامن، كه‌ قه‌یرانێكی‌ مرۆیی‌ گه‌وره‌یان دروست كردووه‌. له‌ هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات ده‌ستی‌ به‌ كشانه‌وه‌ی‌ به‌شێك له‌ هێزه‌كانی‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ فوراته‌وه‌ بۆ شه‌ڕی‌ عه‌فرین كردووه‌، ئه‌وه‌ش ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی‌ نیگه‌ران كردووه‌.

263 جار خوێندراوەتەوە
08/03/2018

بابەتی زیاتر