Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق سزای له‌ سێداره‌دان بۆ خوشكی سه‌ركرده‌یه‌كی پێشوی ئه‌لقاعیده‌ ده‌رده‌كات


په‌یام ـ 

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق رایگەیاند: دادگای تاوانەكانی ناوەندی، بە تاوانی تیرۆر سزای لە سێدارەدانی بۆ خۆشكێکی سەركردەی پێشووی ئەلقاعیدە لە عێراق، ئەبو عومەر بەغدادی دەركردووە.

لە بەیاننامەیەكدا گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی، دادوەر عەبدولسەتار بەیرەقدار رایگەیاندووە كە دادگای تاوانەكانی ناوەندی پێداچوونەوەی كرد بۆ كەیسی تاوانبارێك كە ئەویش خۆشكێکی سەركردەی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە، ئەبو عومەر بەغدادی-یە و سەر بە گرووپە تیرۆریستییەكانە.

عەبدولسەتار بەیرەقدار ئاماژەی بەوەشداوە، تاوانبارەكە دانای بەوەداناوە كە سەر بە گرووپە تیرۆریستییەكانە و پشتیوانی لۆجستی پێشكەشكردبوون، هەروەها یارمەتی داون بۆ ئەنجامدانی كردەی تیرۆریستی. 

گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی باسی لەوەشكردووە كە هاوسەری تۆمەتبارەكە، یەكێكە لە سەركردەكانی رێكخراوی ئەلقاعیدە و پێشتر سزای لە سێدارەدانی بۆ دەركراوە، بێ‌ ئەوەی زانیاری لەسەر ناو رەگەزنامەكەی ئاشكرا بكات.

عەبدولسەتار بەیرەقدار راشیگەیاندووە كە دادگای تاوانەكان، پشتبەستن بە ماددەی (چوار/١) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سزای لە سێدارەدانی بۆ تاوانبارەكە دەركردووە. به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌ش بێت سزاکە بەراییە و دەتوانرێت لە میانی ٣٠ رۆژدا تانەی لێ بدرێت.

سەركردەی پێشووی رێكخراوی ئەلقاعیدە لە عێراق، ناسراو بە ئەبو عومەر بەغدادی لەگەڵ یاریدەدەرەكەی ناسراو بە ئەبو حەمزە موهاجیر لە نیسانی ساڵی ٢٠١٠دا لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا لە ناوچەی سەرسار سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین كوژراوبوون دواتر رێكخراوەكە، ئەبو بەكر بەغدادی وەك جێگراوەی ئەبو عومەر بەغدادی دەستنیانشكردبوو بەر لەوەی لە چەند ساڵی رابردوودا، بە ناو خەلافەتی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) رابگەیەنێت.

478 جار خوێندراوەتەوە
08/03/2018

بابەتی زیاتر