Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وارماوه‌.. گه‌نجێكی‌ 18 ساڵ گیانی‌ له‌ده‌ستدا


په‌یام ـ 

به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری‌ مینی‌ پاس له‌سه‌ر رێگای‌ زه‌رایه‌ن - سلێمانی‌ له‌گه‌نجێكی‌ 18 ساڵی‌ داو له‌ئه‌نجامدا گه‌نجه‌كه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.

ئه‌وه‌یشی وتووه‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ وارماوه‌ - زه‌رایه‌ن گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ روداوه‌كه‌و ته‌رمی‌ گه‌نجه‌كه‌ ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ سلێمانی‌ كراو په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی گه‌نجه‌كه‌ ناوی‌ (م، پ، م)و له‌دایكبوی‌ ساڵی‌ 2000و پیشه‌ی‌ خوێندكاره‌. 
هاوكات شۆفێری‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌و له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ر به‌نده‌.

1069 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2018

بابەتی زیاتر