Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. له‌ سه‌دا 10.5ـی خێزانه‌كان، له‌لایه‌ن ژنانه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێن


په‌یام ـ 


له‌ رۆژى جیهانى ژناندا وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئامارێكى بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ له‌عێراق له‌ سه‌دا 10.5ی خێزانه‌كان، له‌لایه‌ن ژنانه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێن، هاوكات سه‌رژمێرى نوێى ئافره‌تان و پیاوانى بڵاوكرده‌وه‌.

عه‌بدولزه‌هره‌ هنداوی، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی پلاندانان، رایگه‌یاند، به‌پێی به‌یاننامه‌كانی ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ ژماره‌ی ره‌گه‌زی مێ له‌ عێراق  گه‌یشتووه‌ته‌ 18 ملیۆن و 375 هه‌زار و 761 كه‌س و ژماره‌ی ره‌گه‌زی نێر گه‌یشتووه‌ته‌ 18 ملیۆن و 763 هه‌زارو 758 كه‌س.

ئه‌و وته‌بێژه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ ئاماره‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن، رێژه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ژنانه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت له‌ شاره‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌دا 11.4 و له‌ گونده‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌دا 7.6 و به‌ گشتی له‌ عێراق رێژه‌كه‌ گه‌یشتووه‌، سه‌دا 10.5 له‌ ساڵی 2016ه‌وه‌.

هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كان له‌ سه‌دا 22.2ى ژنان بێ كارن و سه‌دا 8.5 ى پیاوانیش له‌عێراق بێكارن. 


515 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2018

بابەتی زیاتر