Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاریس ناچاره‌ نیمار بفرۆشێت


په‌یام ـ 


یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان به‌هۆی‌ كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپاو كه‌می‌ داهاتیی دارایی تیپه‌كه‌ له‌كۆتایی وه‌رز ناچار به‌فرۆشتنی‌ ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ی‌ نیمار داسیلڤا ده‌بێت تائه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌سزای‌ یاسای دارایی پاك رزگاربكات.

سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ بلاَویانكرده‌وه‌ كه‌كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پاریس زیانێكی‌ زۆری‌ مادیی له‌و تیپه‌ ده‌دات ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌و دوو گرێبه‌سته‌ی‌ كه‌له‌هاوینی‌ رابردو ئه‌نجامیدان كه‌ كرینی‌ مبامبی و نیماربوه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و یانه‌یه‌ نه‌توانێت به‌داهاته‌كانی‌ نیوه‌ی‌ نرخی‌ ئه‌و یاریزانانه‌ پڕبكاته‌وه‌ له‌هاوینی‌ داهاتو ئه‌وا بۆ ماوه‌ی‌ دوو وه‌رز له‌گرێبه‌ستكردن راده‌گیرێت و سزای‌ مالیش ده‌درێت.

بلاَوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ش واتای‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ریاڵ مه‌دریده‌ بۆ هێنانی‌ نیمار داسیلڤای‌ به‌رازیلی له‌هاوینی‌ داهاتوودا، كه‌فلۆرینتینۆ پیرێزی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌یی ده‌یه‌وێت نیمۆ بكاته‌ ئه‌ستێره‌و سه‌ركرده‌ی‌ داهاتووی‌ تیپه‌كه‌ی‌.


1892 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2018

بابەتی زیاتر