Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا دلێر گه‌رمیانی: بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی باشتر، گۆرانگاری ده‌بێت له‌تاكه‌وه‌ ده‌ستپێبكات


په‌یام ـ 

هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی خه‌لیفانی خوشكان و برایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌هه‌ماهه‌نگی و له‌ژێر ناونیشانی په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌، كۆڕێكیان بۆ مامۆستا دلێر گه‌رمیانی كارگێری ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سازكرد.

كۆرگێر به‌وردی تیشكی خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌و ڕایگه‌یاند گۆرانگاری ده‌بێت له‌تاكه‌وه‌ ده‌ستپێبكات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی كۆمه‌ڵـگا بگرێته‌وه‌و له‌ژێر سایه‌ی دادگه‌ریدا بحه‌سێته‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا ئاماده‌بووانی‌ كۆڕه‌كه‌ خۆشحاڵی‌ خۆیان به‌وته‌كانی‌ مامۆستا دلێر نیشاندا، هاوكات سازدانی‌ ئه‌م جۆره‌ كۆڕانه‌یان به‌پێویستزانی بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌.


717 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2018

بابەتی زیاتر