Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران 1000 یۆرۆ ده‌دات به‌ په‌نابه‌رانی گه‌ڕاوه‌ بۆ هه‌رێم


په‌یام ـ 


شاكر یاسین، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایگه‌یاند به‌هاوكاری چه‌ند ڕێكخراوێكی بیانی پڕۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه‌ بۆ هاوكاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه‌ سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ پێدانی بڕی 1000 یۆرۆ به‌ هه‌ر په‌نابه‌رێك.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای په‌یام، شاكر یاسین ئه‌وه‌ی خسته‌ روو كه‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌ هاوكاری ڕێكخراوی cttc ئه‌ڵمانی و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌كراوه‌ و بۆ ماوه‌ی 33 مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌ تێیدا بڕی 1000 یۆرۆ هاوكاری ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌كرێت له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ ئێستادا ده‌توانن هاوكاری 500 كه‌سی پێبكه‌ن. 

ئه‌وه‌یشی وت كه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان له‌ په‌یوه‌ندیدان تاوه‌كو ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ فراوانتر بكه‌ن، وه‌كو دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ و كردنه‌وه‌ی خول و ڕاهێنان بۆیان. 

له‌ ڕێگه‌ی دیجیتاڵ میدیای په‌یامیشه‌وه‌ داوای له‌و په‌نابه‌رانه‌كرد كه‌ له‌دوای ساڵی 2014 ه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ده‌توانن سه‌ردانی ئۆفیسه‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران بكه‌ن له‌ پارێزگاكان و فۆڕم پڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هاوكارییه‌ سودمه‌ند ببن. 


2390 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2018

بابەتی زیاتر