Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا: هه‌ركاتێك پێوست بكات ئۆپراسیۆن له‌ هه‌رێمی كوردستان دژی په‌كه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن


په‌یام ـ 


سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ركاتێك پێوست بكات ئۆپراسیۆن له‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان دژی په‌كه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ رایگه‌یاند به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كه‌ی پێویستی كردبێت ئه‌و كاته‌ ئۆپه‌راسیۆن له‌ باكووری عێراق ئه‌نجامدراوه‌.

 یه‌ڵدرم وتیشی له‌باره‌ی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان به‌ ته‌واوی له‌ ژێر ده‌ستی داعش و هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌، له‌ په‌یوه‌ندی داین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی، هیوادارم له‌ داهاتووێكی نزیكدا، هه‌ماهه‌نگیمان به‌هێزتر له‌ نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ دروست ببێت. 

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا له‌باره‌ی پرسیاری په‌یوه‌ندیدار به‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له‌ دژی په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پلاندانان و ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا رایگه‌یاند كه‌ توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌گه‌ له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌ركاتێك پێیوست بكات ئۆپراسیۆن له‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان دژی په‌كه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.


805 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2018

بابەتی زیاتر