Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕێكخراوی‌ كۆچی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ داوای‌ كۆمه‌ك بۆ ئاواره‌كانی عێراق ده‌كات


په‌یام ـ 

ڕێكخراوی‌ كۆچی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ په‌یام كراوه‌، له‌هه‌نگاوێكی‌ به‌په‌له‌دا داوای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 26 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار ده‌كات بۆ به‌هاناوه‌چوونی‌ ئه‌و 700 هه‌زار ئاواره‌ی‌ به‌مدوایانه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كانی‌ خۆیان، به‌ڵام به‌هۆی‌ خاپوور بوونی‌ ماڵه‌كانیانه‌وه‌ تائێستا له‌ژێر خێمه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

لایخۆیه‌وه‌ جیرارد وایت سه‌رۆكی‌ نێرده‌ی‌ ڕێكخراوی‌ كۆچی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌عێراق ڕایگه‌یاند، ئاواره‌كان پێویستیان به‌فریاگوزاری‌ به‌په‌له‌ هه‌یه‌ له‌پێناو بووژانه‌وه‌ی‌ ژیانیان له‌ڕووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ته‌ندروستی‌ و ڕێكخستنی‌ ژێرخانی‌ ئابورییان.

به‌پێی‌ ئاماری‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵی‌ ڕابردوودا 3 ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار ئاواره‌ی‌ عێراقی‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنی‌ خۆیان، له‌كاتێكدا 2 ملیۆن و سێسه‌د هه‌زاری‌ دیكه‌ تائێستا نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی‌ خۆیان.

هه‌ر به‌پێی‌ ئاماری‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له‌ 631 هه‌زار له‌ئاواره‌كان له‌ژێر خێمه‌دا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، نزیكه‌ی‌ 260 هه‌زاری‌ دیكه‌شیان له‌ خوێندنگاو مزگه‌وت و بینا ته‌واو نه‌كراوه‌كاندا نیشته‌جێن.

255 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2018

بابەتی زیاتر