Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا: باره‌ی مه‌نبجه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێككه‌وتووین


له‌ میانی هه‌ڤپه‌یڤینێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی Die Zeit چاوشئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ توركیا له‌ منبجه‌وه‌ هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر، وتی "له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌باره‌ی هێنانه‌دی سه‌قامگیری له‌ منبج و شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوڕات. له‌م پێناوه‌شدا گرووپی كاركردنمان پێكهێناون. ١٩ی ئادار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا) رێكس تیله‌رسن كۆده‌بمه‌وه‌". 

چاوشئۆغڵو تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له‌نێوبردنی مه‌ترسییه‌، وتی: "دواتر مه‌ترسییه‌كان له‌ عه‌فرینه‌وه‌ دروست ده‌بوون،  نزیكه‌ی ٧٠٠ مووشه‌ك ئاراسته‌ی توركیا كرا. ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتیی سڤیل بوونه‌ قوربانی. كه‌ به‌شێكیان ئه‌و سووریانه‌ بوون كه‌ له‌ توركیا ده‌ژین و به‌شێكیشیان تورك بوون. بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نه‌بوو. ده‌مانه‌وێت ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌نێو ببەین كه‌ له‌ په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌گه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت".


514 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2018

بابەتی زیاتر