Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارتی رێگره‌ له‌ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه‌

پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ربه‌ست بۆ ناردنی‌ مووچه‌ی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دروستده‌كات.

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وی‌ ئه‌و واده‌یه‌ی‌ كه‌حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق بۆ ڕه‌وانه‌كردنی‌ مووچه‌ی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌ هه‌رێم دیاریكردووه‌، پارتی‌ هه‌وڵده‌دات له‌مپه‌ر بۆ ناردنی‌ مووچه‌ی‌ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ دروست بكات.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند، گه‌ر مووچه‌كه‌ی‌ به‌غدا له‌ڕێگه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێمه‌وه‌ دابه‌ش نه‌كرێت" پێمانوایه‌ نه‌ناردنی‌ باشتره‌، كه‌ره‌م وتیشی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێممان ئاگادار كردۆته‌وه‌ له‌ بڕیاری‌ ناردنی‌ مووچه‌ی‌ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، به‌ڵام عه‌بادی‌ چه‌ندینجار ئه‌وه‌ی‌ دووپات كردۆته‌وه‌ كه‌ ئاماده‌نیه‌ مووچه‌كه‌ ڕاده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بكات.
كه‌ره‌م وتیشی‌ ناردنی‌ مووچه‌كه‌ی‌ به‌غدای‌ كه‌بڕیاره‌ پێش نه‌ورۆز ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم بكرێت" ده‌ستكه‌وتی‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كانه‌، به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌ری‌ دابه‌ش نه‌كردنی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ هه‌رێمه‌وه‌، ئه‌وا نه‌ناردنی‌ باشتره‌.

14778 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2018

بابەتی زیاتر