Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدولستار مه‌جید: به‌ نێچیرڤان بارزانیم ووت؛ كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردندایه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا


عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری‌ پێشووی‌ كشتوكاڵ‌و ئاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هاوكات ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌ میانه‌ی‌ وتارێكیدا به‌ ناونیشانی‌ " کێ لە هەڵبژاردن دەترسێ ؟! " ده‌نوسێت " به‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانم وتووه‌، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردندایه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا ".

عه‌بدولستار مه‌جید نوسیویه‌تی‌ " بیرمە ئەوکاتەی لە ئەنجوومەنی وەزیران بووین بەتایبەت دوای تەواوبوونی چوار ساڵی یاسایی کابینەکە، چەندجارێک پێشنیازی ئەنجامدانی هەڵبژاردمان کرد ."

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌نوسێت" ڕۆژێک بەڕێز نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی حکومەت پرسیاری لێکردم لەسەر ڕای کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم، بە ڕاشکاوی بەویشم وت "ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لەکاتی خۆیدا"  پێمانوایە هەڵبژاردنێک بە تۆمارێکی پاک و لەکاتی خۆیدا زەمینەیەکی لەبار دەڕەخسێنێ بۆ گۆڕانکاریی و هەرێمی کوردستان دەباتە قۆناغێکی نوێ .

عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان رايده‌گه‌یه‌نێت، ئەوانەی ئێمەمانان تۆمەتباردەکەن بەوەی گوایە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن نەبووین، ئەوانەن کە لە سیاسەت و حوکمڕانیدا شکستیان هێناوە و بەرهەمی دەسەڵاتیان تەنها تاڵیشک بووە بۆ خەڵک و ئەوەش ئەنجامەکەیەتی کە هەموولایەک بەدەستییەوە گیرۆدەیە .

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌، پێداگری و کاری ئێمە بۆ حوکمی ڕەشید بووە، حوکمێک بەچاوی هاوڵاتییبوون سەیری تاکی کوردستانی بکات و، پێوەرەکانی خزمایەتی و حزبایەتی و ..... هتد، بەتەواوی بسڕێتەوە و، ژیانێکی خۆشگوزەران بۆ خەڵک دەستەبەر بکات .

عه‌بدولستار مه‌جید له‌ میانه‌ی‌ وتاره‌كه‌یدا ئه‌وه‌ش راشیگه‌یاندووه‌، ئاخر مەعقول نیە تۆ هەموو گیانت نوقمی گەندەڵی بێت، بۆ شاردنەوەی ناشیرینییەکانت، پەنا بۆ تۆمەتبارکردنی ئەوانی دیکە ببەیت ! ئێمە هیچ کات نە لە هەڵبژاردن ترساوین، نە لەگەڵ دواخستنی بووین، نە هێندەش پەرێزمان پیسە نەوێرین بچینە سەنگی مەحەکی دەنگی خەڵک !

711 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2018

بابەتی زیاتر