Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌ته‌ر سكاڵا له‌دژی ئیمارات و به‌حره‌ین تۆمارده‌كات

په‌یام ـ

به‌هۆی‌ به‌زاندنی‌ سنوری‌ ئاسمانيی‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌، قه‌ته‌ر سكاڵا له‌دژی ئیمارات و به‌حره‌ین تۆمارده‌كات.

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی قه‌ته‌ر ئاشكرایكرد: عالیه‌ ئه‌حمه‌د بن سه‌یف نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی قه‌ته‌ر له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، سكاڵایه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نتۆنیۆ گوتێریس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كارل ڤان ئۆستیرۆم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و نوێنه‌ری هۆڵه‌ندا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌و تێیدا ئیمارات و به‌حره‌ینی تۆمه‌تباركردووه‌.

له‌سكاڵاكه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ تائێستا ئیمارات دووجار له‌ 14ـی كانوونی دووه‌م و 25ـی شوباتداو، به‌حره‌ینیش له‌ 25ـی شوباتدا به‌فڕۆكه‌ی سه‌ربازی سنوری‌ ئاسمانیی قه‌ته‌ریان به‌زاندووه‌.

نوێنه‌ره‌كه‌ی‌ قه‌ته‌ر هاوكات داواشی‌ له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆپاراستنی ئارامی‌ و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا قه‌ته‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ ئیمارات و به‌حره‌ین كردووه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا تائێستا ئه‌و دوو وڵاته‌ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌.


541 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2018

بابەتی زیاتر