شه‌وی ڕابردوو له گوندی دووشێوانی سه‌ر به ناحیه‌ی قوشته‌په، له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی و زار به‌شه‌ڕ هاتوون، له ئه‌نجامدا سێ كه‌س كوژراون كه بران".
هۆگر عه‌زیر وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌په‌یامی ڕایگه‌یاند "كێشه‌كه له‌نێوان دوو خێزاندا ڕووی داوه كه خزمی نزیكن، به جۆرێك كه‌سه به‌شه‌ڕهاتووه‌كان ئامۆزای یه‌كترن".
وته‌بێژی پۆلیسی ههولێردهشڵێت "پاش ڕووداوه‌كه بكوژه‌كان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له ناوچه‌كه هه‌ڵاتوون و، تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون".
به‌پێی وته‌ی وته‌بێژی پۆلیس "كێشه‌ی نێوان ئه‌و خێزانانه له‌سه‌ر زه‌ویوزار كۆنه و، تا ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تیشه‌وه نه‌توانراوه چاره‌سه‌ر بكرێت".
365 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2018