چوار سه‌ركرده‌ی ڕۆژئاوای كوردستان بانگه‌وازێك ئاڕاسته‌ی ڕایگشتی و وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نن: مه‌ترسیی كۆمه‌ڵكوژیی گه‌وره له‌سه‌ر عه‌فرین هه‌یه.
هه‌ر یه‌كه له ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات و، هه‌دیه یوسف هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ری فیدڕاڵیی باكووری سووریا و، ئاسیا عه‌بدوڵڵا و ئاڵدار خه‌لیل هاوسه‌رۆكانی ته‌ڤده‌م، له بانگه‌وازه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن "پێویسته وڵاتانی جیهان كۆتایی به بێ هه‌ڵوێستی و بێده‌نگیی خۆیان به‌رامبه‌ر عه‌فرین و تاوانه‌كانی توركیا له‌و شاره بهێنن و سنورێكی بۆ دابنێن".
ئه‌و چوار سه‌ركرده‌یه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ئاماژه‌یان به‌وه داوه "نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن هاووڵاتیی سڤیل له‌ناو شاری عه‌فریندان، له‌و ڕووه‌شه‌وه هۆشدارییان له مه‌ترسیی كۆمه‌ڵكوژكردنیان داوه".
له بانگهوازهكهدا ڕایشیانگه‌یاندووه "سوپای توركیا و گرووپه لایه‌نگره‌كانی له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامن و، له شاره‌كه نزیكبوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی ته‌واوی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروست كردووه، كه زۆرینه‌یان له‌ناو شاره‌كه‌دان".
دوێنێش 19 حیزب و لایه‌نی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشدارییان له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر عه‌فرین دا و داوایان له وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان كرد هه‌ڵوێستیان له‌وباره‌یه‌وه هه‌بێت.
247 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2018