Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌رێم و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن


ڕۆژنامه‌ی‌ حه‌یات له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ عێراقییه‌وه‌ ئاشكرای‌ كرد "هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو چه‌ندین كۆبووه‌وه‌ له‌ نێوان لیژنه‌ ئه‌منی‌ و سیاسی‌ و سه‌ربازییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراقسه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌ چوون".
به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ حه‌یات "هه‌رێم و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ كێشی‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم، گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتنێكی‌ سه‌ره‌تایی‌".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ "به‌غدا هه‌وڵی‌ یه‌كخستنی‌ پێدانی‌ ڤیزا له‌ سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ عێراق به‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێمیشه‌وه‌ ده‌دات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌سه‌ڵاتی‌ پێدانی‌ ڤیزا له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ به‌ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك به‌ ویستی‌ خۆی‌، له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌رده‌گرێته‌وه‌".
ڕۆژنامه‌ی‌ حه‌یات ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌فسه‌رانی‌ ده‌ستگای‌ هه‌واڵگریی‌ عێراق و فه‌رمانبه‌رانی‌ خۆی‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێم و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان دابنێت".
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا ڕایگه‌یاندبوو "هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی‌ نه‌وت و مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم". هه‌فته‌ی‌ ڕابردووش عه‌باد ڕایگه‌یاند: به‌ر له‌ نه‌ورۆز مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستیی‌ هه‌رێم ده‌نێرێت.

502 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2018

بابەتی زیاتر