Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌كدارانی‌ داعش له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك-به‌غدا خاڵی‌ پشكنینی‌ ساخته‌یان داناوه‌


چه‌كدارانی‌ داعش له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك-به‌غدا خاڵی‌ پشكنینی‌ ساخته‌یان داناوه‌ و، به‌ ده‌ستڕێژی‌ گوللـه‌ش 10 هاووڵاتیی‌ مه‌ده‌نییان كوشتووه‌.

نه‌قیب حه‌بیب شه‌ممه‌ری له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی دیاله‌، ڕایگه‌یاند "چه‌كدارانی‌ داعش له‌ نزیك شارۆچكه‌ی عوزێمی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌، له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركووك-به‌غدا، خاڵێكی پشكنینیان درووست كردووه‌ و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییانیان وه‌ستاندووه‌".
دواتریش ئه‌و چه‌كدارانه‌ی‌ داعش سه‌رنشینه‌كانیان دابه‌زاندووه‌ و ده‌ستڕێژی گولـله‌یان لێكردوون.

نه‌قیب حه‌بیب شه‌مه‌ری وتیشی‌ "له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا 10 هاووڵاتیی‌ مه‌ده‌نی‌ كوژراون و پێنجی دیكه‌ش بریندار بوون"

ئه‌و نه‌قیبه‌ی ئاسایش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "دواتر چه‌كداره‌كانی داعش هه‌ڵاتوون و تا ئێستا نه‌توانراوه‌ ده‌ستگیر بكرێن".
هه‌رچه‌نده‌ هیچ ناوچه‌یه‌كی‌ دیاریكراوی‌ عێراق له‌ ده‌ستی‌ ڕێكخراوی‌ داعشدا نه‌ماوه‌، به‌ڵام ناوبه‌ناو پاشماوه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ عێراق هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌كان و هاووڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌.

1327 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2018

بابەتی زیاتر