Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یەك تەن لیمۆی بەسەرچوو له‌ سلێمانی‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گیرا

په‌یام ـ

لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەت لە عەلوەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر لیمۆدا دەگرن به‌هۆی‌ به‌سه‌رچوونیه‌وو، سەرۆكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت: لیمۆكە لەناودەبرێت.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو سەوزەو میوانەی لەلایەن عەلوەی سلێمانیەوە دەخرێتە بازارەوە، رۆژانە لیژنە هاوبەشەكان پشكنینیان بۆ دەكات و رێگری لە ساغبوونەوەی سەوزە و میوەی خراپ بوو دەگرێت.
 
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: لیژنەی عەلوەی سەر بەلیژنە هاوبەشەكان لە یەكێك لە قاتعەكاندا دەستی بەسەر یەك تەن لیمۆی كەڕوكردوودا گرتووە كە خاوەنەكەی بەنیازبووە لە بازارەكان بەهاوڵاتیانی بفرۆشێت.

ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "ئەو لیمۆیەی دەستی بەسەردا گیراوە بەهۆی زۆر مانەوەی لە عەلوەكە و كەڕووكردنی، بەها خۆراكیەكەی لەدەست داوە، كە بەپێی رێنماییە تەندروستیەكان خواردن و بەكارهێنانی ئەو جۆرە خواردەمەنیانەی بەهای خۆراكی نامێنێت زیانی بۆسەرتەندروستی مرۆڤ دروستدەكات".

628 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2018

بابەتی زیاتر