Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی: واشنتۆن به‌دوای‌ جێگره‌وه‌ی‌ بنكه‌ی ئه‌نچه‌رلیكدا ده‌گه‌ڕێت

په‌یام ـ

ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، واشنتۆن چالاكییه‌كانی‌ له‌ بنكه‌ی ئاسمانیی ئه‌نچه‌رلیكی‌ توركیا كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ و، به‌دوای‌ جێگره‌وه‌یه‌كدا بۆ ئه‌و بنكه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێت.

له‌ ڕاپۆرتێكی‌ ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی‌ ئه‌مریكیدا هاتووه‌ "سوپای‌ ئه‌مریكا له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا و به‌ شێوه‌ی‌ خێرا به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئۆپراسیۆنه‌كانی له‌ بنكه‌ی ئاسمانیی ئه‌نچه‌رلیك كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ و، تاووتوێی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات به‌ یه‌كجاری كۆتایی‌ به‌ چالاكییه‌كانی‌ له‌و بنكه‌یه‌ بهێنێت".

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ وۆڵ ستریت جۆرناڵ كه‌ له‌ زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه‌ گواستوویه‌تیه‌وه‌ "جیاوازیی ئامانجه‌كانی‌ واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ له‌ سووریا، بووةته‌ هۆی ناكۆكیی له‌ نێوان هه‌ردوولا، كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكاش له‌و بنكه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

ڕۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "له‌ مانگی‌ كانوونی دووه‌می ڕابردوو به‌شێك له‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌نچه‌رلیكه‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان گوازراونه‌ته‌وه‌ و، ته‌نها ئه‌و فڕۆكانه‌ ماونه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی سووته‌مه‌نی سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت".

به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ "ئه‌مریكا قۆناغ به‌ قۆناغ ژماره‌ی‌ سه‌ربازه‌كانی‌ له‌و بنكه‌یه‌ كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ و، ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئاسمانییه‌كانیی‌ سووریاش، له‌ بنكه‌ی‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌دات".


1326 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2018

بابەتی زیاتر