Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆكه‌یه‌كی به‌نگلادیش له‌ نیپاڵ تێكشكاو 50 سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستدا

په‌یام ـ

فرۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانيی به‌نگلادیش له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كاتماندۆ له‌ پایته‌ختی نیپاڵ تێكشكاو ده‌یان سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستدا.

فرۆكه‌كه‌ سه‌ر به‌ هێڵی ئاسمانيی‌ به‌نگلادیش بووه‌ و توانای هه‌ڵگرتنی‌ 78 نه‌فه‌ری هه‌یه‌ و له‌ داكای پایته‌ختی به‌نگلادیش فڕیوه‌ و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی تریبوڤان له‌ كاتاماندۆی پایته‌ختی نیپاڵ له‌كاتی نیشتنه‌وه‌دا تێكشكاوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان فڕۆكه‌كه‌ به‌ ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانیه‌وه‌ 67  كه‌سی تێدا بووه‌، له‌كاتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یی ده‌ستبه‌جێ ئاگری تێبه‌ربووه‌، و به‌هۆیه‌وه‌ 50 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 17 كه‌سیش رزگاركراون.

459 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2018

بابەتی زیاتر