Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌رێم سه‌دان ده‌ستگیركراوی داعشى ڕاده‌ستی به‌غدا كردووه‌ته‌وه‌

په‌یام ـ

حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌نێت: تائێستا سه‌دان ده‌ستگیركراوی داعشیان ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراق كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دیندار زێباری ڕێكخه‌ری ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، له‌گه‌ڵ به‌غدا پرۆسه‌یه‌كیان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌ستگیراوه‌كانی داعش و تائێستا به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی ورد ژماره‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستگیركراوانی داعشیان ڕاده‌ستكردووه‌ته‌وه‌ و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌.

دیندار زێباری ئاشكراشیكرد، به‌گوێره‌ی پلانی داڕێژراو، پرۆسه‌كه‌ به‌ چه‌ند قۆناغێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و، له‌ هه‌ر قۆناغێكدا 50 تا 55 چه‌كدار راده‌ستده‌كرێن.

ڕێكخه‌ری ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی "به‌ بڕیاری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر 277 به‌ندكراوی داعش به‌چه‌ند قۆناغێك ڕه‌وانه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ینه‌واكراون، و 576 به‌ندكراوی دیكه‌ش به‌ پێنج قۆناغ ڕه‌وانه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌سافه‌ له‌ به‌غدا كراون".

دیندار زێباری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌ ماوه‌ی ساڵانی 2014 تا 2016دا دوو هه‌زار و 652كه‌س به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون، كه‌ هه‌زار و 100 كه‌سیان تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌داعشه‌وه‌ به‌سه‌ردا ساغبووه‌ته‌وه‌ و سزادراون.


572 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2018

بابەتی زیاتر