Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌سته‌ی‌ گه‌شت و گوزار: ئه‌مساڵ كارئاسانی زۆر بۆ گه‌شتیارانی ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ین


ده‌سته‌ی‌ گه‌شت و گوزاری‌ هه‌رێم پلانه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ گه‌شت و گوزاری‌ پارێزگاكات تاوتوێ‌ ده‌كات ئه‌وه‌ی‌ له‌نه‌ورۆزی‌ ئه‌مساڵدا زۆرترین گه‌شتیار ڕوو له‌هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌ن

سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ گه‌شت و گوزار ده‌ڵێت" بۆئه‌م ساڵ له‌مه‌رزه‌كان و بازگه‌كان كارئاسانی‌ ته‌واو ده‌كه‌ن بۆ گه‌شتیاران، له‌گه‌ڵ هۆتێل و ڕێستورانت و شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانیش كۆده‌بنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كایان بره‌و پێ بده‌ن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر داهاتی‌ له‌سه‌دا 20ی‌ گه‌شت و گوزار له‌سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێنج پڕۆژه‌ی‌ گه‌شتیاری‌ له‌به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ وه‌زاره‌ت دایه‌و داواكراوه‌ بخرێته‌ بواری‌ جێبه‌جێ‌ كردنه‌وه‌"

به‌پێی‌ ئاماره‌كان ساڵی‌ ڕابردوو 1ملیۆن و 200 هه‌زار گه‌شتیار له‌وه‌رزی‌ به‌هارو نه‌ورۆزدا ڕوویان له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كردوه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ ئه‌مساڵ ڕێژه‌كه‌ بۆ 1ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار به‌رزبێته‌وه‌، زورترین ڕێژه‌ی‌ گه‌شتیاریش سالاَنی‌ ڕابردوو له‌ولاَتی‌ ئێرانه‌و خواروی‌ عێراقه‌وه‌ بووه‌، له‌ونێوانه‌شدا سلێمانی ساڵی‌ ڕابردوو پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌بوو له‌ڕووی‌ سه‌ردانی‌ گه‌شتیاره‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گه‌شت و گوزاری‌ سلێمانیش ده‌ڵێت" بۆئه‌مساڵ كارئاسانی‌ ته‌واویان كردووه‌ بۆ هاتنی‌ گه‌شتیاران


429 جار خوێندراوەتەوە
13/03/2018

بابەتی زیاتر